کوردستانی

تیمێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی قوباد تاڵەبانی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


تیمێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی قوباد تاڵەبانی دەکات
مەودا میدیا-

بڕیارە سبەینێ تیمێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی قوباد تاڵەبانی بکات بە مەبەستی گەڕانەوەی تیمی یەکێتی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران.

بەپێی ئەو زانیارییانەی مەودا میدیا دەستی کەوتووە، لە کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیران مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیمێکی راسپاردووە بۆ ئەوەی سەردانی قوباد تاڵەبانی بکات کە لە هەریەک لە "دانا عەبدولکەریم، پشتیوان سادق، عەبدوڵڵا حاجی مەحمود" پێکهاتوون.

مەودا میدیا زانیویەتی سەردانەکە، بە مەبەستی گەڕانەوەی تیمی یەکێتییە بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە ماوەی دوو مانگ زیاتر دەبێت تیمی یەکێتی بەشداری کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی نەکردووە.

لە ماوەی رابردوودا چەندین جار داوا لە قوباد تاڵەبانی کراوە بگەڕێتەوە، بەڵام قوباد تاڵەبانی داوای هیچ بەرپرسێکی قبووڵنەکردووە و تاوەکو ئێستاش نەچووەتەوە کۆبوونەوەکان.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan