کوردستانی
پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان دەستەبەرداری داواکارییەکانیان نابن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامن لە داواکانیان بۆ زیادکردنی کورسییە کۆتاکانی پەرلەمان، ئاماژە بەوەشدەکات بەردەوام دەبن لە سەردانکردنی لایەنەکان.
رەجەب کاکەیی، چالاکوانی مەدەنی لە تۆڕی کەمایەتییەکانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند " سەردانەکانمان بۆلای لایەنەکان بەردەوامن و تائێستا وەڵامی ئەوتۆی داواکارییەکەنمان نەدراوەتەوە، پشتریش سەردانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانمان کردووە و راوێژکاریان بەڵێنیان داوە نووسراو ئاراستەی پەرلەمان بکەن".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە دوای جەژن ئەو لایەنانەی مابێت سەردانی دەکەین و پێمان وایە بگەیەنە ئەنجام و داواکارییەکانمان جێبەجێبکرێن، بەڵام ئەگەر لەم خولەش نەگەیشتینە ئەنجام ئەوا ئێمە لە خولی داهاتوو هەر بەردەوام دەبین لە سەردانی لایەنەکان و درێژە بە چالاکییەکانمان دەدەین تا دەگەیەنە ئامانج".
داواکاری پێکهاتەکانیش بریتین لە:
1- مانەوەی كورسی كۆتایی پێكهاتەی توركمان و سریان و كلد و ئاشوری و ئەرمەن وەكو خۆی بەبێ دەستكاریكردن.
2- زیادکردنی كورسی كۆتا لە 11 بۆ 15 کورسی بۆ پێکهاتە کەمیینەکانی هەرێمی کوردستان بە واتای پاڵپشت بە ژمارەی دانیشتووانیان و شوێنی جوگرافی 4 کورسی بۆ ئیزدی و كاكەیی و زەردەشتی و كوردی فەیلی زیادبکرێت.
3- پێداچوونەوەی میكانیزمی دەنگدان بۆ پاڵێوراوی كەمینەكان و دانانی ناوەندیی تایبەت بە هەلبژاردن و خانەی تایبەت بە دەنگدەرانی كەمینەكان لە لیستی دەنگدان بە راوێژ ئەنجام بدرێت لەگەڵ تەواوی نوێنەرانی كەمینەكان.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی 18ی تشرینی دووەمی 2023ی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکردووە، پەرلەمانی کوردستانیش دەستی بە ئامادەکارییەکان کردووە و لیژنەیەکی پێنج کەسی پێکهێنراوە و نوێنەری فراکسیۆنەکانی تێدایە.
س،ر
س،ر
بیروڕا