کوردستانی
تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە 9 فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند كە لە چەند بنكەیەك فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە، بەهۆی ئەوەی فێڵی لە هاوڵاتییان کردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند كە لە چەند بنكەیەك فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە، بەهۆی ئەوەی فێڵی لە هاوڵاتییان کردووە.
لە راگەیەندراێکدا پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند"لە درێژەی كار و چالاكییەكان و گەڕان و بەدواداچوونەكانیان مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی و بنکەی پۆلیسی هەواری شار تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە زیاد لە 9 فەرمانی دەستگیركردنی لە چەند بنكەیەك هەبووە بە تۆمەتی قۆڵبڕین و فێڵكردن لە هاوڵاتییان".
ئەوەشخراوەتەڕوو "تۆمەتبار هەستاوە بەفێڵكردن لە هاوڵاتییان و پارەی لێیان وەرگرتووە گوایە دایان دەمەزرێنێت، یان نەوتیان بە هەرزان بۆ وەردەگرێت، لەئێستادا تۆمەتبار (ه، ز ) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆكراوەتەوە".
س،ر
س،ر
بیروڕا


