کوردستانی

گۆڕانکاریی لە چەند پۆستێکی ئەمنی هەرێمدا کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆڕانکاریی لە چەند پۆستێکی ئەمنی هەرێمدا کرا
مەودا میدیا -
 
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە چەند پۆستێکی ئەمنی گۆڕانکاریی تێداکراوە و یەکێکیش لەوانە لابردنی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێرە و دانانی کەسێکی دیکەیە لە شوێنەکەیدا.
 
ئەمڕۆ 16ی نیسانی 2023 وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "عەمید دلێر نەجات کە بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر بوو لادراوە و گوازراوەتەوە بۆ راگرایەتیی کۆلێژی پۆلیس و کراوەتە بەڕێوەبەری بەشی باڵی وەرزش".
 
باسی لەوەشکردووە "عەمید شوان عارەب لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامەی هەرێم بۆ سەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر وەک بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی هەولێر دیاریکراوە".



ر.ع
Qaiwan
Qaiwan