گێتی

ڤیدیۆی کاندیدێکی پارتەکەی ئەردۆغان لە کاتی ماچکردنی کچاندا بڵاوبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ڤیدیۆی کاندیدێکی پارتەکەی ئەردۆغان لە کاتی ماچکردنی کچاندا بڵاوبووەوە
مەودا میدیا -
 
ڤیدیۆی كاندیدیێکی پارتی دادوگه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتداری توركیا بڵاوبووەوە کە تێیدا ماچی کچانی هەرزەکار دەکات لە شوێنی کارەکەیدا.
 
لە کامێراکانی چاودێرییەوە گرتەی کاندیدێکی پارتی دادوگەشەپێدانی تورکیا بەناوی نەجمی قادی ئۆغڵو کە خۆی بۆ خولی داهاتووی پەرلەمان کاندید کردووە بڵاوبووەتەوە کە تێیدا لە شوێنی کارەکەی سەرقاڵی ماچکردنی کچانی هەرزەکارە کە پێشتر زەمالەی خوێندنی پێشکەشکردوون.
 
مێژووی ڤیدیۆکە بۆ چەند ساڵێک لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، ئەو کاتەی سەرۆکی شارەوانیی ئیسن یۆرت بووە، لە نوسینگەکەی پێشوازیی لە چەند کچێکی هەرزەکار کردووە بۆ بەخشینی زەمالە پێیان.
 
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆیانەشەوە قادی ئۆغڵو لە پرۆسەی هەڵبژاردن کشاوەتەوە  کە لەسەر لیستەکەی سەر بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا خۆی بۆ خولی پەرلەمانی داهاتووی وڵاتەکەی کاردید کردبوو.

لەم بەستەرەوە ڤیدیۆکەی ببینە:
https://youtu.be/ryIZhGYijC8

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان