کوردستانی

درۆنێک لە هەولێر کەوتە خوارەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


درۆنێک لە هەولێر کەوتە خوارەوە
مەودا میدیا-

درەنگانی شەوی رابردوو درۆنێک له‌ ناوچه‌ی زوورگه‌زراو لە قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر له‌ میحوه‌ری (5)ی هێزەکانی پێشمەرگە کەوتە خوارەوە هیچ زیانێکی نەبووە.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، درەنگانی شەوی رابردوو یەکشەممە 16ی نیسانی 2023  درۆنێک له‌ ناوچه‌ی زوورگه‌زراو که‌ میحوه‌ری (5)ی هێزەکانی پێشمەرگەی لێیە بە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاوەتەوە و دواتر کەوتووەتە خوارەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە و  هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری كوردستان درۆنەکەیان هەڵگرتووەتەوە و دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan