کوردستانی

لەم ناوچانە نمە باران دەبارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەم ناوچانە نمە باران دەبارێت
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە 17ی نیسان و سبەینێ سێشەممە 18ی نیسانی 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور بۆ پەڵە هەور دەگۆڕێت لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور ئەگەری کەمێک تاوە بارانی پچڕپچڕی  لابەلا هەیە لەکاتەکانی دوانیوەڕۆ، پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و لەنێوان 16 بۆ 29 پلە دەبن.

هەر بەپێی پێشبینییەكان سبەینێ سێشەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 26 بۆ 31 پلە دەبێت.
Qaiwan
Qaiwan