کوردستانی
ژنێکی تەمەن 23 ساڵ کەوتە ناو روباری چۆمان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پردی حافیز ژنێکی تەمەن 23 کەوتە ناو روباری چۆمان و خنکا، تائێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سۆران بەدوایدا دەگەڕێن.
بەرێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند "ژنێک لە پردی حافیز کەوتووەتە ناو رووباری چۆمان و لەئێستادا تیمەکانی هۆبەی رزگارکردن و مەلەوانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە گەڕان کردووە".

ئاماژە بەوەشکراوە "دوای ئەوەی بەرێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی سۆران لە رووداوەکە ئاگادارکراونەتەوە کارمەندەکانیان لە هۆبەی رزگارکردن و مەلەکردن دەرچوون بۆ شوێنی رووداوەکە بە ئامانجی سۆراغکردنی ئەو ژنە".
لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە "ژنەکە ناوی (ش، ف، هـ) تەمەنی 23 ساڵە و هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی دوومنداڵە و خەڵکی ناحیەی خەلیفانە، بەپێی وتەی کەسوکارەکەی بەهۆی خلیسکانەوە کەوتووەتە ناو ئاوەکە".
س.ر
س.ر
بیروڕا