گێتی
سعودیە یەکەم رۆژی جەژنی دیاریکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
کۆمەڵەی فەلەکناسانی سعودیە رایدەگەیەنن کە رۆژی هەینی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز دەبێت بەوهۆیەی ئێوaارەی رۆژی پێنجشەممە کاتژمێر 6:42 خولەک خۆر ئاوا دەبێت و مانگ بە رووناکییەکی کەمەوە دەردەکەوێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 17ی نیسانی 2023 کۆمەڵەی فەلەکناسانی سعودیە رایگەیاند "ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە کاتژمێر 6:42 خولەک رۆژ ئاوا دەبێت و دواتر مانگ بە رووناکی %0.2 دەردەکەوێت، دوای نزیکەی 24 خولەکیش دیارنامێنێت".
ئەوەشی خستەڕوو "سەبارەت بە بینینی مانگ بە چاوی مرۆڤ یاخود کامێرای چاودێری، جەختیکردەوە کە ناتوادرێت ببینرێت و تاکە ئامێر بۆ بینینی مانگ جۆرێک کامێرایە بەناوی CCD، هۆکارێکی دیکەی نەبینینی مانگیش درەوشاوەیی تیشکەکانی خۆرە کە رێگرە لە بینینی".
کۆمەڵەی فەلەکناسانی سعودی باسیان لەوەشکردووە "لە رۆژی هەینیدا خۆی لە کاتژمێر 5:43 خولەکدا ئاوادەبێت و مانگیش لە پلەی 16یدا دەردەکەوێت بە رووناکی %2,4 کە لەو ساتەدا دەتواندرێت بەچاوی ئاسایی ببیندرێت".
ر.ع
ر.ع