کوردستانی
هاتوچۆی هەولێر: مۆڵەتی شۆفێری نادرێت بە نەخوێندەواران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدای - رۆژ عەدنان
پێشتر مۆڵەتی شۆفێری دەدرا بە کەسانی نەخوێندەوار و هەموو هاوڵاتییەک دوای تەمەنی 18 ساڵی دەیتوانی بچێتە نووسینگەکانی شۆفێری و مامەڵەکانی دەرکردنی مۆڵەت دەستپێبکات.
ئەمڕۆ دووشەممە 17ی نیسانی 2023 فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "لە سیستمە نوێدا هاتووە کە هەرکەسێک خوێندەواریی نییە ناتوانێت مۆڵەتی شۆفێری دەربکات و بێبەش دەبێت لە جۆرەکانی مۆڵەتی شۆفێریکردن ".
سەبارەت بە بەڕێوەبەرایەتیی پارێزگاکان، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر وتی "ئەم بڕیارە وەک من ئاگاداربم بۆ هەولێرە و نازانم گەر بۆ سلێمانی و پارێزگاکانی دیکە هەمان بڕیار کاریپێبکرێت ".
تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ رێگە چارەیەکی بۆ ئەم پرسە نەدۆزیوەتەوە و هاوڵاتییانی نەخوێندەوار نیگەرانن لەو بڕیارە بەوهۆیەی کە چەندین کەس هەیە لەبەر هۆکاری جیاواز نەیتوانیوە بچێتە ناوەندەکانی خوێندن و بێبەشە لە خوێندەواریی.
بیروڕا


