کوردستانی

ئومێد بەرۆشکی: خەڵکی بادینان لەم هەوڵە ترسنۆکانە گەورەترن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئومێد بەرۆشکی: خەڵکی بادینان لەم هەوڵە ترسنۆکانە گەورەترن
مەودا میدیا -
 
یەکێک لە چاکوانەکانی بادینان ئەمڕۆ دەستگیرکرا و دوای ئازادبوونی رایدەگەیەنێت کە ئەم هەوڵانە نامانترسێنێت و نامانوەستێنێت، بەگشتیی خەڵکی بادینان لەم هەوڵە ترسنۆک و شکستخواردووانە گەورەترن.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 17ی نیسانی 2023 ئومێد بەرۆشکی، رۆژنامەنووس و چالاکوانی بادینان رایگەیاند "ئەمڕۆ بەداخەوە لە بەردەوامیی هەوڵە شکستخواردووەکانی دەسەڵات بەرانبەر دەنگی ئازادیی بادینان، هێزێک هاتە سەرمان و لەگەڵ هاوڕێکەمدا (یاسر عەبدولرەحمان) بە کەلوپەلە رۆژنامەوانییەکانمانەوە دەستبەسەرکراین".
 
باسی لەوەشکرد "دوای دەستگیرکردنمان رەوانەی ئاسایشی دهۆک کراین  و نەماندەزانی لەسەر چ بابەتێک هێندراوینەتە ئێرە، دوای ماوەیەک رێگەیان پێداین بگەڕێینەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا کەلوپەلەکانمان لەلای ئەوانە".
 
ئەوەشی خستەڕوو "لەسەر بیروباوەڕ و کارەکانمان بەردەوامدەبین و ئەم هەوڵانە نە دەمانوەستێنن نە دەمانترسێنن، بە گشتییش خەڵکی بادینان لەم هەوڵە ترسنۆك و شکستخواردووانە گەورەترن کە پێی بێدەنگببن".
 
ر.ع
Qaiwan
Qaiwan