کوردستانی
چوارشەممەی داهاتوو پشووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە رۆژی چوارشەممەی دهاتوو سەری ساڵی ئێزیدییەکانە و لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.
بەگوێرەی رۆژژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو کە دەکاتە 19ی نیسان جەژنی سووری ئێزیدییەکانی (سەری ساڵ) و بەوهۆیەوە لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت.
رۆژانی 22 و 23 و 24ی ئەم مانگەش بەپێی رۆژژمێری فەرمی حکومەت، جەژنی رەمەزانی پیرۆزە و لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکان پشووی فەرمییە.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


