کوردستانی

لە مۆڵێکی دهۆک کەسێک کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە مۆڵێکی دهۆک کەسێک کوژرا
مەودا میدیا -

پۆلیسی دهۆک رایدەگەیەنێت کە لە ناو مۆڵێکی شاری دهۆکدا هاوڵاتییەکی باکووری کوردستان کوژراوە و دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەکە ناسنامەی بکوژەکە ئاشکراکرا.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 17ی نیسانی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند "کەمێک پێش ئێستا و نزیک کاتژمێر10ی شەو، لە فامیلی مۆڵی دهۆک هاوڵاتییەکی باکوری کوردستان بەناوی (حسێن)ەوە لەلایەن تۆمەتبارێکەوە کوژرا".
 
ئەوەشی خستەڕوو "دوای رووداوەکە دەستبەجێ تیمەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و ناسنامەی کەسی بکوژیان ئاشکراکردووە و تۆمەتبارەکە بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆدەرچووە".
 
ئەمە لەکاتێکدایە تاوەکو ئێستا پۆلیسی دهۆک هۆکاری کوشتنەکەی ئاشکرا نەکردووە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan