کوردستانی

رێنمایی نوێ بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەرچوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێنمایی نوێ بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەرچوو
مەودا میدیا-

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا رێنمایی نوێ لەبارەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەرکرد و رێنماییەکان لە چەندین خاڵ پێکهاتوون.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ واژۆی لەسەر کردووە و تایبەتە بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بۆ هەرێمی کوردستان کە تیادا ئاماژە بەوەکراوە، هەمواری یەکەمی رێنمایی مەرجەکانی سەلامەتی و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلی هاوردەکراو ژمارە (7)ی ساڵی 2021 پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە لە یاسای وەزارەتی ناوخۆ ژمارە (6)ی ساڵی 2009 و دوابەدوای رێنمایی ژمارە (7)ی ساڵی 2021 و ئاماژە بە کۆنووسی کۆبوونەوەی نێوان راوێژکاری یاسایی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەری گشتی گومرگ و لە پارێزگاکانی ( هەولێر، سلێمانی، دهۆک) بڕیارماندا بە دەرچوواندنی ئەم رێنماییە:

مادەی یەکەم:

یەکەم هەموارکردنەوەی بڕگەی یەکەم لە مادەی (7) لە رێنمایی سەرەوە و بەمشێوەیەی خوارەوە دەخوێندرێتەوە:

ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو دەبێت ئەم کەموکوڕیانەی نەبێت.

1- ژێر ئاوکەوتوو، سوتاو و بڕاوە نەبێت.

2- شاسی بڕاوە نەبێت.

3- توکمەی دەرگا یان بانی بڕاوە نەبێت.

4- گشت ئێرباگەکانی پێش تۆمارکردن کاربکات.

لە مادەی دووەم و سێیەمی رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ، چەند مەرجێکی دیکەی خستووەتەڕوو، هەروەها ئاماژە بەوەشدراوە تەنها کار بەم رێنماییە دەکرێت لەدوای دەرچوونی.


س.ر
Qaiwan
Qaiwan