کوردستانی

رەوشی کەشوهەوای شارەکانی کوردستان بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رەوشی کەشوهەوای شارەکانی کوردستان بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ سێشەممە 18ی نیسان و سبەینێ چوارشەممە 19ی نیسانی 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ سێشەممە  ئاسمان ساماڵ و  پەڵە هەور دەبێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 18 بۆ 31 پلە دەبن.

هەر بەپێی پێشبینییەكان سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە ئێوارەدا لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەكانی گەرما لەنێوان 28 بۆ 32 پلە دەبێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan