کوردستانی

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی قوباد تاڵەبانی و شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی قوباد تاڵەبانی و شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرا
مەودا میدیا-

دوێنێ دووشەممە 17ی نیسانی 2023 شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر لەگەڵ قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوە لەبارەی گەڕانەوەی تیمی یەکێتی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست مەودا میدیا کەوتووە، لە کۆبوونەوەکەدا شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو پێشنیازی داوەتە قوباد تاڵەبانی، یەکەمیان قوباد تاڵەبانی و تیمەکەی پێکەوە بگەڕێنەوە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران لەوێ گفتوگۆ بکرێت و هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان بدرێت.

دووەم پێشنیازیش کە دراوە بە قوباد تاڵەبانی ئەوەبووە کە سەرەتا تیمی یەکێتی بگەڕێتەوە ناو ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و دواتر خۆشی بگەڕێتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بەدەستهاتوون، تیمی یەکێتی مەرجی هەیە بۆ گەڕانەوەی بۆ ئەنجومەنی وەزیران و داوادەکات سەرەتا کێشەی دارایی سلێمانی و ئەو کێشە ئەمنییانە چارەسەر بکرێت کە لە رابردوودا روویانداوە، بڕیاریشە ئەم پێشنیازانەی یەکێتی لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێ بکرێت.

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکهاتبوون لە پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و عەبدوڵڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan