کوردستانی
وڵاتی چین سلێمانی لە كۆرۆنا دەپارێزێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وڵاتی چین لە ڕێگای سەرکۆنسۆڵگەری چینەوە 100 هەزار دەمامکی بەخشییە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرنگاربوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا.
وانگ شوهۆنگ، جێگری سەرکۆنسۆڵگەری چین لە هەرێمی كوردستان، سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی کرد و تاتوێی نەخۆشی كۆرۆناو ئامادەكارییەكان و مەرج و رێنماییەكان و خۆپارێزییەكان كرا.
هەروەها سەركونسوڵگەری چین هاوکاری و پشتیوان خۆیان لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستییەوە گەیاندە شارەكە و بەڵێنیشیاندا پشتیوانی كوردستان بكەن لەبارەی نەخۆشی كۆرۆناو هاوكارییەكان.
هەر لە سەردانەكەیدا جێگری سەركونسوڵگەری چین بڕی 100 هەزار دەمامکی پێشکەش بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی کرد بۆ ئەوەی دابەش بكرێن بەسەر هاوڵاتیان و پابەندی رێنمایی و خۆپارێزییەكان بن بۆ دوربوون لە نەخۆشی كۆرۆنا.