کوردستانی
کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای رۆژانی جەژنەوە روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەزەزانی سلێمانی لەبارەی کەشوهەوای رۆژانی جەژن زانیاریی دەخاتەڕوو و ئاماژە بەوەدەکات "تاوەکو کۆتایی هەفتە کەشوهەوا جێگیرە".
ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەزەزانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەشێوەیەکی گشتی تاوەکو کۆتایی هەفتە رەوشی کەشوهەوا جێگیرە، بەڵام لە رۆژی پێنجشەممەوە ناجێگیرییەک لە کەشوهەودا روودەدات و لە کات و شوێنی جیاجیا باران دەبارێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "رۆژی هەینیش کەشوهەوا بە ناجێگیری دەمێنێتەوە، بەڵام بۆ رۆژی شەممە کەشوهەوا تاڕادەیەک بەرەو جێگیربوون دەچێت".
لەبارەی رێژەی بارانبارین لە سلێمانی ئاسۆ کەمال وتی "رێژەی بارانبارین لە سلێمانی ئاستی پێوانەیی خۆی تێپەڕاندووە و 704.3 ملم باران باریوە تاوەکو ئێستا کە تێکڕایی بارانبارین لە سلێمانی 670 بۆ 680 ملم، بەڵام ئەمساڵ رێژەکە زیاتربوو".
س.ر

بیروڕا