کوردستانی

حکومەتی عیراق بڕیاریدا کە 400 ملیار دینارەکە بۆ هەرێم بنێرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی عیراق بڕیاریدا کە 400 ملیار دینارەکە بۆ هەرێم بنێرێت
مەودا میدیا -
 
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا 400 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 18ی نیسانی 2023 ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کۆبووەوە و بە کۆی دەنگ بڕیاریدا کە بودجەیەک بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت کە بڕەکەی 400 ملیار دینارە.
 
لە کۆبوونەوەکەدا فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عیراق پێشنیازی کرد کە بودجەیەک بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت ئەویش بەهۆی راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمەوە.
 
لەدوای ئەمانە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق پێشنیازەکەی فوئاد حوسێنی کردە دەنگدانەوە و بەکۆی دەنگ پەسەندکرا.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی مەودا میدیا ئەو بڕە پارەیەی حکومەتی عیراقی دەینێرێت بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە و بڕەکەی 400 ملیار دینارە.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan