کوردستانی

بڕیارێک بۆ شۆفێرانی تاکسی دەرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێک بۆ شۆفێرانی تاکسی دەرکرا
مەودا میدیا -
 
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە لەمەودوا رێگە بە کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە دەدرێت کاری شۆفێریی تاکسی بکەن دوای ئەرکەکەیان.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 18ی نیسانی 2023 وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا "لەمەودوا پێشمەرگە و کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ کە هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس و بەرگری و فریاكەوتن و كارمەندانی دیكەی سەر بە وەزارەتەكە دەگرێتەوە، لە دوای تەواوبوونی دەوامی فەرمییان دەتوانن شۆفێریی بکەن و بە تاکسییەکانیان کار بکەن".
 
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو کەسانەی ئاماژەیان پێکراوە بە مەرێک دەتوانن کار بکەن کە لۆگۆ بۆ تاکسییەکانیان بکەن و کۆدیان وەرگرتبێت".
 
ئەمە لەکاتێکدایە کە ماوەی چوار ساڵە پێشمەرگە و کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ رێگەیان پێنادرێت دوای پیشەکەی خۆیان ببنە شۆفێریی تاکسی و ئەو کارە ئەنجامبدەن.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan