کوردستانی
دەست بەسەر 537 کارتۆن خواردنەوەی کحولیی ساختەکراودا گیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
قائیمقامیەتی قەزای رانیە رایدەگەیەنێت کە توانیویانە دەستبەسەر بڕی 537 کارتۆن خواردنەوەی کحولیی فەلکراودا بگرن کە باڕکۆدەکانییان ساختەکراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 18ی نیسانی 2023 قائیمقامیەتی قەزای رانیە رایگەیاند "تیمەکانیان توانیویانە لە کۆگایەکدا دەستبگرن بەسەر بڕی 537 کارتۆن خواردنەوەی کحولیدا کە فەلکراوبوون و باڕکۆدی ساختەیان بۆدانراوە".
ئەوەشی خستەڕوو "لەدوای کۆکردنەوەی هەموو بڕەکە لەلایەن قائیمقامیەتی قەزای رانیەوە سەرجەمیان لەناودەبرێن و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


