کوردستانی
روونکردنەوەیەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە بۆ شۆفێران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیەنێت کە لە چەند پەیج و ماڵپەڕێک وا بڵاوکراوەتەوە کە دەبێت ئەو کەسانەی پشکنین بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان دەکەن ئامێری GPS لەناو ئۆتۆمبێلەکانیان هەبێت و ئەم دەنگۆیەش دوورە لە راستییەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 18ی نیسانی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند "ئەو هەواڵانە رەتدەکەینەوە کە باس لە دانانی ئامێری GPS (ئامێری شوێن دیاریکردن) لەناو ئۆتۆمبێلی شۆفێراندا کاتێک دێت بۆ پشکنینی ئۆتۆمبێلەکەی".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەم هەواڵانە دوورن لە راستییەوە و دانانی ئەو ئامێرە نەکراوەتە مەرج لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و هاتوچۆی سلێمانییەوە کاتێک هاوڵاتیی دێت بۆ پشکنینی ئۆتۆمبێلەکەی لەلامان".
ر.ع
بیروڕا


