کوردستانی

لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵمەتی روواندنی یەک ملیۆن نەمام بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵمەتی روواندنی یەک ملیۆن نەمام بەردەوامە
مەودا میدیا -
 
لە سنووری قەزای دەربەندیخان هەڵمەتی نیشتمانیی روواندنی یەک ملیۆن نەمام لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەردەوامە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە لە سنووری قەزای دەربەندیخان، بەئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەری باخچەکان و فەرمانگەی ئاو و بەرگری شارستانی و راگری پەیمانگەی دەربەندیخان و بەڕێوەبەرانی رۆشنبیری و ژمارەیەك لە فەرمانگەكان لە سنووری دارستانی دەربەندیخان هەڵمەتی بەرفراوانی نەمام روواندن سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی دەستیپێکرد.
 
حسێن حەمە کەریم، نوێنەری نووسینگەی بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند "دوێنێ لە دارستانی زەڕایەن و پێشتر لە پیرەمەگروون و دەربەندی  بازیان، ئەمڕۆش لەپێناو سەوزكردنی قەزاكەدا هەڵمەتەكەمان لەدەربەندیخان دەستپێكرد و نەمامی پێویستمان روواند".
 
باسی لەوەشکرد "هەوڵەکانمان چڕترکردووەتەوە بەشێوەیەک کە بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتەی هەڵمەتەکانمان ئامانجە ژینگەییەکەی خۆی بەدەستدەهێنێت".
 
ئەوەشی خستەڕوو "ئەمڕۆ لە دەربەندیخان کارکردن دەستیپێکردووە و لەدوای جەژنی رەمەزانی پیرۆزیش بەردەوامدەبین و لە چوار پرۆژەی دیکەی دارستانیدا لە قەزا و ناحییەکان دەستبەکارکردن دەکرێت، یەکە ئیدارییەکانیش لە سنوورە جیاوازەکاندا پێشوازییەکی زۆر باش لە هەڵمەتەکە دەکرێت و کارەکان زۆر بە باشی بەڕێوەدەچن".
 
ر.ع
Qaiwan
Qaiwan