کوردستانی
ئاگادارییەک بۆ دانیشتوانی کەلار
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قائیمقامیەتی كەلار دانیشتوانی ناوچەكە و وتاربێژی مزگەوتەكان ئاگادار دەكاتەوە كە پابەندبن بە رێنماییەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
قائیمقامیەتی قەزای کەلار لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاند "هاوڵاتییانی سنووری قەزای کەلار ئاگادار دەکەینەوە بۆ خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێویستە پابەندی ئەم ئاگاداریانە بن".
لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە ئاگادارییەکان کراوە و کە لەم خاڵانەی خوارەوە پێکهاتوون:
1-ئاگاداری سەرجەم خاوەن کافتریا و نێرگەلەخانەکانی سنووری قەزای کەلار دەکەینەوە، کە بەشەوان لە نێو باخ و دەوروبەری کەلار، ئەوانەی گەنجان بۆ نێرگەلە کێشان کۆدەکەنەوە، ئەمشەو ليژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت بە هاوکاری لیژنەی ئەمنی سەردانی کەلار و ساڵح ئاغا دەکەن هەرکەس دەستگیر بکەن رووبەڕووی دادگای دەکەنەوە .
2 -سەرجەم خاوەن پێداویستییەکانی پرسە ( تعزیە ) پێویستە لە ئێستاوە دوکاتەکانیان دابخن و هیچ پێداویستییەک بە هاووڵاتیان نەدەن، بە پێچەوانەی ئیجرائاتی یاساییان لە گەڵ دەکرێت.
3-هەموو مەلا و ئیمام و وتاربێژی مزگەوتەکان بەرپرسیار دەبن لە کردنەوەی مزگەوتەکان بۆ هەر هۆکارێک، ئەگەر پێش وەخت بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی گەرمیان ئاگادار نەکرابێتەوە.
4-داوا لە هاووڵاتیان دەکەین کە بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەوە دەرمەچن و ئەم ماوەیە سەردانی کۆمەڵایەتی و شوێنە قەرەباڵغییەکان رابگرن.