کوردستانی
شوانێک بەهۆی رووخانی کەنێکەوە گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت کە داڕمانی کەنێک لە نزیک بەنداوی باوەشاسوار لە قەزای کفری، بووە هۆی گیانلەدەستدانی شوانێک.
ئەمڕۆ سێشەممە 18ی نیسانی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "لە چەمی گەڕەکی ئەوبەری قەزای کفری کەنێک بەسەر گەنجێکی شوانکاردا رووخاوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەو گەنجە لەدایکبووی ساڵی 2001ە و لە ئێستادا تەرمەکەی لە ژێر کەنەکەدا دەرهێندراوە و بەمەبەستی توێکاری رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار دەکرێت ".
وێنەی ئەو گەنجەی لەژێر کەندەکەدا گیانی لەدەستداوە
بیروڕا


