کوردستانی

جەمال کۆچەر: هه‌تا دوای هه‌ڵبژاردن دۆخی هه‌رێم خۆش ده‌بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


جەمال کۆچەر: هه‌تا دوای هه‌ڵبژاردن دۆخی هه‌رێم خۆش ده‌بێت
مەودا میدیا-

ئەندامێکی لیژنەی کاروباری دارایی و ئابووری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دڵنیایی دەدات بە خەڵکی هەرێمی کوردستان کە خەمی مووچەیان نەبێت.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی کاروباری دارایی و ئابووری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاند "با خه‌ڵک دوودڵ نه‌بن و هیچ فشارێكی ده‌روونی له‌سه‌رخۆی دروستنه‌كات، ئه‌و حكومه‌تەی ئێستای عیراق حكومه‌تێكی تێگەیشتووه‌ واته‌ لێكتێگه‌یشتنی زۆره‌ له‌گه‌ڵ كوردستان".

لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە ئاماژەی بەوەکردووە "له‌بیرمان نه‌چێت هه‌ڵبژاردن له‌به‌رده‌ممان دایه‌، مادام هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌ مانای وایه‌ خزمه‌ت ده‌كه‌ن هه‌تا دوای هه‌ڵبژاردن، من له‌و قه‌ناعه‌ته‌م هه‌تا دوای هه‌ڵبژاردن دۆخی هه‌رێم خۆش ده‌بێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan