کوردستانی
ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرجەم چالاکییە وەرزشییەکانی هەرێمی کوردستان رادەگرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لە کاتێکدا بڕیار بوو سبەی پێنجشەممە 12ی ئاداری 2020 کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆ یاری کۆتایی یانەی پلە یەکەکانی کوردستان لە نێوان یانەکانی چەمچەماڵ و هەڵۆ لە یاریگای چەمچەماڵ ئەنجام بدرێت، بەڵام یارییەکە لەلایەن یەکێتی ناوەندیی تۆپی پێی کوردستانەوە راگیرا.
رەمەک رەمەزان، قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی بڕیاری لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لەسەر داوای وەزارەتی تەندروستی داوا لە یەکێتی ناوەندیی تۆپی پێی کورستان کرا سەرجەم چالاکییە وەرزشییەکان رابگرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "یەکێک لەو چالاکییانەش کە بڕیاری راگرتنی درا یاری نێوان یانەکانی چەمچەماڵ و هەڵۆیە کە بڕیاربوو سبەی لە یاریگای چەمچەماڵ ئەنجام بدرێت و بۆ کاتێکی نادیار یارییەکە دواخرا".
قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ وتی "ئەم بڕیارەش لە پێناو پاراستنی هاوڵاتییانە و دووربوونیانە لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا".