کوردستانی

پشکنین و وەرگرتنی چارەسەر بۆ تووشبووانی تالاسیمیا کرا بەبێ بەرانبەر

مەودا میدیا - سلێمانی |


پشکنین و وەرگرتنی چارەسەر بۆ تووشبووانی تالاسیمیا کرا بەبێ بەرانبەر
مەودا میدیا-

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت پشکنین و وەرگرتنی چارەسەر بۆ تووشبووانی تالاسیمیا بێ بەرانبەر دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی نیسانی 2023 فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە سۆنگەی بەرپرسیاریەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەرانبەر بە دۆخی تەندروستیی تووشبووانی تالاسیمیا و رەچاوکردنی دۆخی دارایی خانەوادەکانیان، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدانی سەرجەم پشکنین و وەرگرتنی چارەسەرییە پزیشکییەکانی تووشبووانی تالاسیمیا لە تەواوی نەخۆشخانە حکومییەکان، سەنتەرەکانی دڵ و تیشک لە هەرێمی کوردستان، بێبەرانبەر ئەنجامدەدرێن".

ئاماژە بەوەدراوە "ئەمەش لەپێناو ئەوەیە، کە سەرجەم تووشبووانی تالاسیمیا بە باشترین شێوە و بەخۆڕایی لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی حکومەت، سوودمەند ببن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan