کوردستانی

بڕە پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچەی سلێمانی نەنێردراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕە پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچەی سلێمانی نەنێردراوە
مەودا میدیا -
 
سستی لە دابەشکردنی مووچەدا دروستبووە بەهۆی نەناردنی پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی سلێمانی لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمەوە.
 
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، پارەیەکی زۆر کەم بۆ مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی سلێمانی لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمەوە گەیشتووەتە سلێمانی و بە لێپرسراوانی ئیداری و دارایی سلێمانیش راگەیەیەندراوە کە تەمویلی مووچەی فەرمانبەران بکەن بە بڕی 181 ملیار دینار.
 
ئەمە لەکاتێکدایە داهاتی ناوخۆی سلێمانی تاوەکو ئەمڕۆ و لەسەرەتای مانگەوە 54 ملیار دینار بووە، بۆیە دەردەکەوێت کە کورتهێنانی دارایی بۆ مووچەی فەرمانبەران زیاترە لە 127 ملیار دینار.
 
بۆ مووچەی هەریەک لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان، پێویستیان بە 374 ملیار دینارە، ئەمانە بێجگە لە پێداویستییەکانی نەخۆشخانە و پارەی خۆڵ و خاشاک و خەرجییەکانی دیکە کە بە نزیکەیی دەکاتە 40 ملیار دینار، بۆ ئەمەش پێویستە حکومەتی هەرێم 415 ملیار دینار دابین بکات.
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچەی یەک مانگی مووچەخۆران پێویستی بە 940 ملیار دینارە، دوای هاتنی 400 ملیارەکەی بەغداش بە شێوەی قەرز، ئەو بڕە پارەیەی لەبەردەستی حکومەتی هەرێمدا دەبێت بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی تەنها بەشی %41ی مووچەخۆران دەکات.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan