کوردستانی

لەسەر رووداوەکەی فڕۆکەخانی سلێمانی، راپۆرتێک درایە ئەنجومەنی وەزیران

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەسەر رووداوەکەی فڕۆکەخانی سلێمانی، راپۆرتێک درایە ئەنجومەنی وەزیران
مەودا میدیا -
 
دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی پێکهێنا، ئەمڕۆ لیژنەکە چوونە شوێنی رووداوەکە و راپۆرتێکیان دایە ئەنجومەنی وەزیران.
 
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی نیسانی 2023 لیژنەیەک کە بە فەرمیی بۆ لێکۆڵینەوەی رووداوەکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی پێکهێندرابوو، چوونە سەر شوێنی رووداوەکە و راپۆرتێکی وردیان ئامادەکرد و بەرزییانکردەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم.
 
هەر بەپێی زانیارییەکان، هەموو ئەندامانی لیژنەکە واژۆیان لەسەر ئەو راپۆرتە کردووە کە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزکراوەتەوە و ئاسانکاریی تەواویش بۆ کاروباری لیژنەکە کراوە.
 
ئەو لیژنەیەی حکومەتی هەرێم پێکیهێنابوو بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە، پێکهاتبوو لە دکتۆر سامی جەلال، راوێژکاری یاسایی وەزارەتی ناوخۆ وەکو سەرۆکی لیژنە و بەمۆ عومەر، راوێژکار لە وەزارەتی ناوخۆ، هەستیار ئەسعەد، راوێژکار لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و عەقید ئاسۆ عەلی، لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان.
 
ئەمە لەکاتێکدایە لە رۆژی 7ی نیسانی 2023 درۆنێک لە نزیک بەشی کارگۆی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی کەوتەخوارەوە و کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan