کوردستانی
بۆچی لە سلێمانی مووچە بەتەواوەتی دابەشنەکرا؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت کە لەچەند پەیج و دەزگایەکی راگەیاندنەوە چەند هەواڵێکی چەواشەکارانە سەبارەت بە سستی دابەشکردنی مووچەی چەند وەزارەتێک لە سلێمانی بڵاوکراوەتەوە و دەڵێن کە هۆکارەکەی وەزارەتی داراییە کە پارەی پێویستی بۆ مووچە نەناردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی نیسانی 2023 وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەچەند پەیج و دەزگایەکی راگەیاندنەوە چەند هەواڵێکی چەواشەکارانە سەبارەت بە سستی دابەشکردنی مووچەی چەند وەزارەتێک لە سلێمانی بڵاوکراوەتەوە و دەڵێن کە هۆکارەکەی وەزارەتی داراییە کە پارەی پێویستی بۆ مووچە نەناردووە بۆیە بە پێویستمان زانیوە کە روونکردنەوەیەک بۆ رای گشتیی بخەینەڕوو ".
باسی لەوەشکردووە "هاوشێوەی مانگەکانی رابردوو پارەی پێویست بۆ مووچەخۆرانی سلێمانی لە لایەن وەزارەتی داراییەوە نێردراوە بەچەند سلفەیەک کە کۆی گشتی 289 ملیار و 500 ملیۆن دینار بووە کە دەکاتە زیاتر لە %80ی تێکڕای مووچەی مووچەخۆرانی ئەو سنوورە و کۆی گشتیی پارەی پێویست بۆ مووچە لە سنووری سلێمانی 362 ملیار و 300 ملیۆن دینارە و ئەو کورتهێنانەی دروستدەبێت لە داهاتی ناوخۆ پڕدەکرێتەوە هاوشێوەی هەولێر و دهۆک".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "پێشتریش بڵاومانکردەوە رێککەوتن لەسەر پشکی %57 پشکی لە %43 وەزارەتی دارایی لێی بەرپرسیار نییە و زۆر دژیەتی، کە پێشتر بۆ دابەشکردنی داهاتی نەوت رێککەوتنی لەسەرکراوە، کێشەی کورتهێنان و کەمبوونەوەی نەختینە لە بانکەکانی سلێمانی نوێ نییە و لە ساڵی 2021وە دەستیپێکردووە، کورتهێنانیش لە بانکەکانی سلێمانی گەیشتە یەک ترلیۆن دینار".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "وەزیری دارایی هەموو هەوڵ و توانایەکی خۆی بۆ چارەسەری کێشە و گرفتە داراییەکانی سلێمانی و هەرێمی کوردستان خستووەتەگەڕ و بەهەوڵی جەنابیان مانگی پێشووتر بڕی 34 ملیار دینار زیاتر لە پشکی سلێمانی لەوەزارەتی داراییەوە رەوانەی بانکەکانی سلێمانی کراوە و لەمانگەکانی کۆتایی ساڵی رابردووش جارێکی تر بڕی 29 ملیار دینار لەدەرەوەی پشکی سلێمانی بۆ بانکەکانی سلێمانی نێردراوە".
وەزارەتی دارایی هەرێم دەشڵێت "لە کۆتایدا پێویستە بوترێت کە کێشەی سلێمانی هەندێک کێشەی بابەتی و خۆییە کە دەکرێت بۆ چەند خاڵێک کورت بکرێتەوە".
1- کەمبونەوەی داهاتی ناوخۆیی پاریزگاکە.
2- رێککەوتنی دابەشکردنی داهات بە رێژەی لە %43 بە %57.
2- رێککەوتنی دابەشکردنی داهات بە رێژەی لە %43 بە %57.
3- نەمانی پارەی کاش ( سیولە لە بانکەکان ) .
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


