کوردستانی
سبەی یەکەم رۆژی جەژن دیاریدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێم رایدەگەیەنت کە سبەی ئێوارە و دوای نوێژی مەغریب بۆ بینینی مانگ و دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لیژنەی باڵای بینینی مانگ و لیژنە فەرعییەکان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان کۆدەبنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی نیسانی 2023 نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئێوارەی رۆژی سبەی و دوای نوێژی مەغریب لیژنەی بینینی مانگ و لیژنە فەرعییەکان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان چاودێری بینینی مانگ دەکەن".
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێم وتیشی "دوای بینینی مانگ لەلایەن لیژنەکانەوە بڕیار لەسەر یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە دەدەن".
باسی لەوەشکرد "بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن، پشت بە هیچ بۆچوونێکی فەلەکناسان نابەستین و لە هەموو جیهانیی ئیسلامیش بە پێی بینینی مانگ بڕیار لەسەر رۆژی جەژن دەدرێت".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


