کوردستانی
هەشت لاشەی ئاژەڵی خراپبوو دەستی بەسەرداگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامییەتی سەیدسادقەوە دەستبەسەر هەشت لاشەی ئاژەڵدا گیرا كە بە ناتەندروستیی سەربڕدرابوون و ئامادەكرابوون بۆ فرۆشتن بە هاوڵاتییان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی نیسانی 2023 لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سەیدسادق رایانگەیاند "کە توانیویانە دەستبگرن بەسەر هەشت لاشەی ئاژەڵدا کە بە شێوەیەکی ناتەندروست سەربڕدرابوون و ئامادەکرابوون بۆ ساغکردنەوەیەن بەسەر هاوڵاتییاندا".
باسی لەوەشکردووە "هەندێک لە ئاژەڵەکان هەڵگری چەندان نەخۆشیی و ڤایرۆسی گواستراوەن بۆ مرۆڤ و گۆشتەکانیان لەبەر تیشکی خۆردا خراپ ببوون، نەشیاوبوون بۆ خواردنی لەلایەن هاوڵاتییانەوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "داوا لە هاوڵاتییانمان دەکەین کە لەپێناو پاراستنی تەندروستیی خۆیان و خێزانەکانیان خۆیان بەدووربگرن لە کڕینی ئەم جۆرە گۆشتانە کە لەسەر شەقامەکان و کۆڵانەکان دەفرۆشرێت بەبێ پشکنین و چاودێریی پزیشکی ڤێترنەری".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


