کوردستانی

حاڵەتێکی نوێی توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


حاڵەتێکی نوێی توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار کرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکردنی حاڵەتێکی نوێی توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە شاری هەولێر راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "کورێکی قوتابی کە تەمەنی 32 ساڵە هاوپۆلی توشبووەکەی پێشووی شاری هەولێرە و هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیە".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو کوڕە پێشتر کەرەنتینە کرابوو بەهۆی ئەوەی لە وڵاتی ئێران گەڕابووەوە".


Qaiwan
Qaiwan