کوردستانی

بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی نیسان و سبەینێ هەینی 21ی نیسانی 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان  لەنێوان نیمچە هەور و  هەوری تەواودەبێت لەگەل دابارینی تاوە باران و بر وسکە بەشیوەى لابەلا لە ناوچەکانی هەرێم کە لە ناوچە شاخاوییەکان کاریگەری زیاتر دەبێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 25 بۆ 35 پلە دەبن.

هەر بەپێی پێشبینییەكان سبەینێ هەینی ئاسمان هەور دەبێT لەگەل رێژنە باران و بروسکە سەرەتا لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم دەبارێت  پاشان کاریگەری بۆ زۆربەی ناوچەکانی هەرێم درێژدەبێتەوە کە پێش بینیدەکرێت لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور بڕی دابارین لەم ناوچە یە مام ناوەند بێت، بۆ کاتەکانی شەودا کەشە جێگیر دەبێتەوە، پلەكانی گەرما لەنێوان 24 بۆ 31 پلە دەبێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan