کوردستانی
مەسرور بارزانی: نابێت مووچە و قوتی خەڵک تێکەڵ بە کێشە سیاسییەکان بکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت نابێت مووچە و قوتی خەڵک تێکەڵ بە کێشە سیاسییەکان بکرێت، ئاماژە بەوەشکرد ئێمە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان خزمەتی هاوڵاتییان دەکەن.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئێمە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان خزمەتی هاوڵاتییانی خۆمان دەکەین و وێڕای هەموو کۆسپ و تەگەرە و فشارەکان، لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ ئەوەی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییانمان باشتر بکەین".
ئاماژەی بەوەکرد "ئێمە لە قۆناغە سەختەکانی کۆرۆنا و فشارە ئابوورییە ناوچەیی و جیهانییەکان، توانیمان لە مووچەدان و سەقامگیرکردنی باری ئابووریی هەرێم بەردەوام بین، لەمەولاش بە یارمەتی خوای گەورە و پاڵپشتی هاوڵاتییانمان لە خزمەتیان بەردەوام دەبین و گەشبینین بە باشتربوونی رەوشی هەرێم لە هەموو روویەکەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "نابێت هیچ کەس و لایەنێک لە هیچ شوێنێکی هەرێم رێگر بێت لە پرۆسەی دابەشکردنی مووچە، نابێت مووچە و قوتی خەلک تێکەڵ بە ململانێ و کێشە سیاسییەکان بکرێت، پێویستە داهاتی وڵات بۆ خزمەتی هاوڵاتییانمان بێت و دەبێت هەموو ئەو کەسانەی ئەو پرۆسەیە پەک دەخەن، لە بەرانبەر خەڵک و یاسادا بەرپرسیاربن".
س.ر

بیروڕا