کوردستانی

قایمقامییەتی سلێمانی دە تۆن خواردەمەنی لەناوبرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


قایمقامییەتی سلێمانی دە تۆن خواردەمەنی لەناوبرد
مەودا میدیا -
 
لیژنەی لەناوبردنی قایمقامییەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت کە بەهۆی خراپی و نەشیاوییان بۆ خواردن لەلایەن تیمەکانمانەوە نزیکەی 10 تۆن گێزەر و خەیار و شێلم و خورمایان لەناوبردووە.
 
ئەمڕۆ 20ی نیسانی 2023 قایمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند "لەلایەن تیمەکانمانەوە پێشتر تواندراوە دەستبگیرێت بەسەر کۆگایەکی ترشیاتدا کە هەشت هەزار و 700 کیلۆگرام کەرەستەی ترشیات (گێزەر، خەیار، شێلم)دا، دواتریش دەستیان گرتووە بەسەر بڕی هەزار و 250 کیلۆگرام گێزەر و 400 کیلۆگرام خورمای خراپبوودا".
 
باسی لەوەشکردووە "ئەم بڕەی ئاماژەمان پێداوە شیاوی خواردن نەبووە و ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسەر بڕیاری قایمقامی سلێمانی لەناوچەیەکی دەرەوەی نیشتەجێبوون لەناودەبرێت".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "خاوەنەکانیان رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە، هەر هاوڵاتییەکیش گومان یاخود سکاڵای هەیە دەتوانێت پەیوەندی بە قایمقامییەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکانەوە بکات".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan