کوردستانی

بزوتنەوەی گۆڕان پەیامێک ئاراستەی یەکێتی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بزوتنەوەی گۆڕان پەیامێک ئاراستەی یەکێتی دەکات
مەودا میدیا-

بزوتنەوەی گۆڕان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات بەبۆنەی ۆتاییهاتنی کارەکانی کۆنگرەی چوارەم، وهەڵبژاردنی ئۆرگانەکانی یەکێتی.

لە پەیامەکەی بزوتنەوەی گۆڕاندا هاتووە "دوابەدوای کۆتاییهاتنی کارەکانی کۆنگرەی چوارەم، وهەڵبژاردنی ئۆرگانەکانی یەکێتی، پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەین . ئومێدەوارین ئەم رێکارە رێکخراوەییانە هۆکاری چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و سەقامگیری سیاسیی و لێکتێگەیشتنی زیاتری نێوانمان بێت". 

ئاماژە بەوەشکراوە "هەلومەرجی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق و روداوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش لێمان دەخوازێت بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرزی نیشتمانیەوە روبەڕووی ئاڵنگاری و پێشهاتەکان ببینەوە و، هەمومان بەیەکەوە ببینە هێزی چەسپاندنی چاکسازی گشتگیر لە هەرێم تا لە سایەیدا نمونەیەکی سەرکەوتوی سیاسیی و حوکمڕانی نیشان بدەین، و خەڵکی خۆشمان هەست بە لایەنی کەمی ژیانێکی شایستە و رێزلێگیراو بکەن".

لە کۆتایی پەیامەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو "هیواخوازین بونی ئێوە لە بەرپرسیارێتی سیاسیی یەکێتیدا زەمینەسازی زیاتر بکات بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی سیاسیی نێوان پارتە سیاسیەکانی هەرێم، وگۆڕان و یەکێتی بەتاییەت، ئێمەش دەمانەوێت سەقامگیری و یەکگرتویی نێوانتان بێتە مایەی خێر بۆ لایەنگرانتان و خەڵکی کوردستان و حکومەتی هەرێم و بەپیرەوەچونی داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان