کوردستانی

کەشناسیی هەرێم: تاوە باران دەبارێت و هەورە تریشقە دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی هەرێم: تاوە باران دەبارێت و هەورە تریشقە دەبێت
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی 21ی نیسان و سبەینێ شەممە 22ی نیسانی 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ هەینی ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواودەبێت لەگەل بارینی کەمێک باران لە ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵات و رۆژهەڵات, لە ناوچە شاخاوییەکان دابارین زیاتر دەبێت هەندێک کات تاوە باران و هەورە تریشقە دەبێت، پلەکانی گەرما  بەنزیکەی (1 تـــا 3) نزمتر دەبێت لە تۆمارەکانی دوێنێ، پلەكانی گەرما لەنێوان 17 بۆ 32 پلە دەبن.

هەر بەپێی پێشبینییەكان سبەینێ شەممە ئئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 23 بۆ 33 پلە دەبێت.
Qaiwan
Qaiwan