کوردستانی
گەنجێک لەلایەن هاوڕێکەیەوە کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
درەنگانی شەوی رابردوو گەنجێکی دانیشتووی قەزای کەلار لەسەر روباری سیروان لالەیەن هاوڕێیەکییەوە بە دەمانچە کوژرا.
.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ هەینی یەکەم رۆژی جەژن 21ی نیسانی 2023 ئاگادارکراینەوە لەبوونی تەرمێک لەسەر روباری سیروان، دەستبەجێ بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان چوونە شوێنی رووداوەکە دوای ئەوەی بەڵگەو زانیاری دروست لەسەر تاوانەکە کۆکرایەوەو توانرا تۆمەتبار بناسرێتەوە لەئێستادا تۆمەتبار لەلای پۆلیسە و بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 405 بەندکراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵی دەستیپێکردوە".
ئاماژە بەوەکراوە "تۆمەتبار شەوی رابردوو بەچەکی جۆری دەمانچە هەستاوە بەکوشتی هاوڕێیەکی خۆی بەناوی (خالید رەحیم محەمەد) لەدایکبووی 1993 دانیشتووی قەزای کەلار بنگرد لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە".
س،ر

بیروڕا