کوردستانی

تۆمەتبارێک تەقە لەسێ گەنج دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمەتبارێک تەقە لەسێ گەنج دەکات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایکرد ئەمڕۆ هەینی تۆمەتبارێک تەقەی لە سێ گەنج کردووە و یەکێکیان برینداربوون، دواتر هەڵهاتووە و پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێت.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی گەرمیان هاتووە "نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 21ی نیسانی 2023 لە گەڕەکی شەهیدان و نزیک نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب تۆمەتبارێک لەسەر ماتوورسکیل بەدەمانچە تەقە لەسێ هاوڵاتی دەکات  کەکێشەی لەگەڵ یەکێکیان هەبووە بەڵام دوو فیشەک بەر هاوڕێیەکی دەکەوێت کە لەگەڵی بووە، لەئێستادا بریندارەکە رەوانەی بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراوەو چارەسەری پێویستی بۆ کراوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "پۆلیسیش دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوەو دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبار دەرکردوەو گەڕان بەدوای تۆمەتبار دەستیپێکردووە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan