کوردستانی
دوایین لێدوانی حکومەتی عیراق لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
راوێژكاری ئابووریی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت لەماوەیەکی زۆر کەمدا بەهای دۆلار بەرانبەر بە دینار دادەبەزێت.
راوێژكاری ئابووریی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت لەماوەیەکی زۆر کەمدا بەهای دۆلار بەرانبەر بە دینار دادەبەزێت.
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری ئابووریی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند "چاوەڕواندەکرێت بەهای دۆلار لە بازاڕەکاندا، لە ماوەیەکی زۆر کەمدا لە نرخی فەرمی نزیکببێتەوە کە بەهای 100 دۆلار بەرانبەرە بە 132 هەزار دینار.
ئاماژەی بەوەشکرد "پێشبینیدەکەین بەماوەیەکی زۆر کەم بەهای دۆلار لەبازاڕەکاندا، لەگەڵ بەردەوامی گواستنەوەی دەرەکی لە نرخە فەرمییەکەی نزیکببێتەوە، بەتایبەتی کە هەموو بانکە ئەهلییەکان خۆیان پابەند \کردووە بە رێکارەکانی حکومەت بۆ گواستنەوەی پارە بەپێی پلاتفۆڕمی ئەلیکترۆنی".
س.ر
س.ر
بیروڕا


