کوردستانی
دووهەم و سێیەم رۆژی جەژن کەشوهەوا چۆندەبێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە ئەمڕۆ و سبەی خۆڵبارین کەمدەبێتەوە و سبەینێش نمەباران لە سلێمانی و هەڵەبجە دەبارێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی، ئەمڕۆ دووەەم رۆژی جەژن، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و هەندێک کاتیش دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لە رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان، تۆز و خۆڵ دەکشێتەوە و مەودای بینینیش زیاددەکات لە کاتەکانی نیوەڕۆدا".
باسی لەوەشکردووە "پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە لەچاو یەکەم رۆژی جەژندا و سبەی یەکشەممە ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت و کەمێکیش نمەباران دەبارێت و هەورەبروسکەشی لەگەڵدا دەبێت لە ناوچە جیاجیاکانی باشوور و سلێمانی و هەڵەبجە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "بە پێچەوانەی رۆژەکانی پێشووەوە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە بە نزیکەی یەک بۆ دوو پلە لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم، جگە لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە کە پلەکانی گەرما کەمێک نزمدەبێتەوە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


