کوردستانی
فڕنێکی سەموون داخرا کە توالێتی کردبووە کۆگا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
قایمقامییەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت کە بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکانی تەندروستییەوە، فڕنی کولێرەی شیمال لە سەرچنار داخراوە.
ئەمڕۆ 22ی نیسانی 2023 قایمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند "تیمەکانمان لە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەت لە چالاکییەکی رۆژانی جەژندا بۆ چاودێریکردنی بازاڕ و دوکان و شوێنە گشتییەکان چوونە فڕنی کولێرەی شیمال و بەهۆی پابەندنەبوونییانەوە بە مەرج و رێنماییە تەندروستییەکانەوە داخرا".
لیژنەکانی قایمقامییەت وتیشیان "فڕنی کولێرەی شیمال پێداویستییەکانی لەناو توالێت و شوێنی نەشیاودا کۆگا کردووە".
باسی لەوەشکردووە "بە فەرمانی قایمقامی سلێمانی فڕنەکە داخراوە و خاوەنەکەشی رووبەرووی رێکاری یاسایی کراوەتەوە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


