کوردستانی

پێشمەرگە بەرەو پەلکانە جووڵەی پێکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشمەرگە بەرەو پەلکانە جووڵەی پێکرا
مەودا میدیا -
 
دوای ئەوەی دوێنێ شەڕ لەنێوان عەرەبە هاوردەکان و کوردەکانی گوندی پەلکانە روویدا و زیاتر لە 10 هاوڵاتیی کورد برینداربوون، هێزی پێشمەرگە بەرەو گوندەکە جووڵەی پێکرا.
 
ئەمڕۆ 22ی نیسانی 2023 نوری حەمەعەلی، فەرماندەی میحوەری 5ی رۆژئاوای کەرکوک رایگەیاند "هێزەکانمان بەرەو گوندی پەلکانە جووڵە پێکردووە و بۆ رووبەڕووبوونەوەی ستەم لە گوندەکەدا جێگریمانکردوون".
 
باسی لەوەشکردووە "پەیامیشمان بۆ هێزەکانی عیراق ناردووە کە ئەو ستەمەی لەبەرانبەر کوردەکانی ئەو ناوچەیە کراوە لەلایەن عەرەبە هاوردەکانەوە، دەبێت رابگیرێت و ئەم کارە جێگای قبووڵکردن نییە". 

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan