کوردستانی

تەقینەوەی مۆبایلێک ماڵێکی بەتەواوی سوتاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەقینەوەی مۆبایلێک ماڵێکی بەتەواوی سوتاند
مەودا میدیا -

 تەقینەوەی مۆبایلێک لە گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی ماڵێکی بەتەواوەتی سووتاند، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.
 
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، لە کاتی روودانی رووداوەکەدا خاوەن ماڵەکە لەماڵ نەبووە و سەردانی کەرکوکییان کردووە، تەنها منداڵێکی کوڕیان لەماڵەوە بووە.
 
وردەکاریی رووداوەکەش ئەوەیە، دوای ئەوەی کوڕی ماڵەکە دەگەڕێتەوە ماڵەوە نزیک کاتژمێر چواری بەرەبەیانی، مۆبایلەکەی بە مەبەستی بارگاویکردنەوەوە داناوە و دوای ئەوە تەقیوەتەوە و سەرجەم ماڵەکە سووتاوە.
 
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو خێزانە کرێچیی ئەم خانووە بوون و ئەمەش جاری دووەمە کە خانووەکە دەسووتێت.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan