کوردستانی
ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل دەستیان بەسەرداگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت کە ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلیان دەستگیرکردووە کە هاوڵاتییانیان بێزارکردبوو.
ئەمڕۆ 22ی نیسانی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند "هەڵمەتێکمان بە هەماهەنگی لەگەڵ قایمقامییەتی سلێمانی و بە هاوبەشی لەگەڵ مەفرەزە تایبەتەکانی ئاسایشی سلێمانی و پۆلیسی فریاکەوتن و لیژنە تایبەتمەندەکانی قائیمقامیەت و بەڕێوەبەرێتیی هاتوچۆی ناوشار ـ رۆژئاوا ئەنجامداوە".
ئەوەشی خستەڕوو "لە هەڵمەتەکەدا توانیویانە کۆمەڵێک سەرپێچیکار رووبەڕووی یاسا بکەنەوە و دەستبەسەر کۆمەڵێک ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلدا بگرن".
باسیلەوەشکردووە "لەم شێوە لێپرسینەوە و هەڵمەتانە بەردەوامدەبێت کە لە هەر جێگایەک کاری نایاسایی تێدا ئەنجامبدرێت".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


