کوردستانی

لەسەر شەڕی عەرەب و کورد داوایەک ئاراستەی سودانی دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەسەر شەڕی عەرەب و کورد داوایەک ئاراستەی سودانی دەکرێت
مەودا میدیا -
 
دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكان رایدەگەیەنێت کە ئیدانەی پەلاماردانی هاوڵاتییانی کورد دەکەن لە گوندی پەلکانە و داوا لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق دەکەن کە سنوورێک دابنێت.
 
ئەمڕۆ 22ی نیسانی 2023 دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم رایگەیاند "عەرەبی هاوردە لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا پەلاماری دانیشتووانی کوردی گوندی پەلکانەیان داوە و خۆشی جەژنیان گۆڕیوە بۆ پشێوی و هەڕەشە و چاوسووركردنەوە، داگیرکردنی گوندەکان و خاپوورکردنیان و پەلاماردان لە سایەی حكومەتەكانی دوای رووخانی سەدام هێشتا بەردەوامە، ئەوەش دادگا و دادپەروەریی عیراق دەخاتە بەردەم بەرپرسیارییەتییەکی گەورەوە، لە كاتێكدا ئیدانە و نیگەرانی قوڵی خۆمان رادەگەیەنین، چاوەڕێین لە كابینەكەی محەمەد شیاع سودانی سنوورێك بۆ ئەم جۆرە دژایەتییانە دابنێت".
 
باسی لەوەشکردووە "ئێمە داوادەکەین دەستوور و یاسا نوێیەکان ببنە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان، بەوهۆیەی پەلامار و هەڕەشەی چەکداریی ناتوانن هاوڵاتییانی کورد لەو ناوچانە بێدەنگ بکەن".
 
جەختیشی کردەوە "بنەمای یەکجاریی کێشەکان جێبەجێکردنی مادەی 140ی دەستوورە و داوا لە سەرۆکایەتیی کۆمار و وەزیر و فراکسیۆنە کوردستانییەکان دەکەین لە بەغدا کە بۆ جێبەجێکردنی مادەکە توانا دەستوورییەکانیان بخەنەگەڕ و هەڵی زیاتر بدەن بۆ نەهێشتنی ئەو جۆرە یاسا شکێنییە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan