کوردستانی

لە رووداوێكی هاتوچۆدا سێ ئەندامی خێزانێك گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێكی هاتوچۆدا سێ ئەندامی خێزانێك گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا-

درەنگانی شەوی رابردوو لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگەی داقوق – كه‌ركوك سێ ئەندامی یەك خێزان گیانیان لەدەستدا و پێنج كەسی دیكەش برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی داقوق رایگەیاند "شەوی رابردوو 22ی نیسانی 2033 له‌سه‌ر رێگەی داقوق – كه‌ركوك رووداوێكی‌ هاتوچۆ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێلی‌ تایبه‌تدا روویداوە و بەهۆیەوە هەشت كەس بوونەتە قوربانی".

ئاماژە بەوەشكراوە "رووداوەكە لەسەر پردی (الشای) روویداوە كە یەك سایدە و تێیدا سێ ئه‌ندامی‌ یه‌ك خێزان كە باوكێك و دوو منداڵی بوون و دانیشتووی شاری هەولێر بوون گیانیان له‌ده‌ستداوە".

هاوكات بەپێی راگەیەندراوەکەی هاتوچۆی داقوق بێت، پێنج كەسی دیكەش لە هەمان رووداودا برینداربوون كە منداڵێكی هەشت ساڵ لەنێویاندایە و بەهۆی سەختی برینەكانیانەوە، راستەوخۆ بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی كەركوك كراون. 

س،ر
Qaiwan
Qaiwan