کوردستانی

رەوشی کەشوهەوای ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە ناجێگیری دەمێنێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رەوشی کەشوهەوای ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە ناجێگیری دەمێنێتەوە
مەودا میدیا-

شارەزایەکی کەشناسی زانیاری لەبارەی کەشوهەوای ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بۆ سبەی دووشەممە دەخاتەڕوو، بەپێی پێشبینییەکان بێت بارانبارین بەردەوام دەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی رایگەیاند "سبەی دووشەممە 24ی نیسانی 2023 بەھۆی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان ناجێگیری کەشوھەوا زیاتر دەبێت بە تایبەت لە نێوان کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە لە زۆربەی ناوچەکان ئەگەری چالاکبوونی ھەورە بروسکەی تووند و تاوە باران بەرێژەی جیاواز دەبێت و بەدیارینەکراوی لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر و ئیدارەی راپەرین ئەگەری تاوە تەرزە و بارانی بەھێز و بەخوڕ دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە نزمایەکاندا، پلەکانی گەرما لەناوچەکانی باشوور و رۆژھەڵاتی ھەرێم بەجێگیری دەمێنێتەوە لەسنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر و کەرکوک بەرێژەی 4 تا 6 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزمدەبێتەوە، خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت بەخێرای 10 - 30 کم/س ئاراستەی با لە گۆڕاندا دەبێت".

دەشڵێت "کاریگەری ئەم ناسەقامگیریە لەکاتەکانی سبەی ئێوارەدا لە زۆربەی ناوچەکان کۆتای دێت تەنھا لە ناوچەکانی رۆژھەڵاتی ھەرێم تا کاتی شەو بەردەوامی دەبێت و بەھۆی بەرزبوونەوەی رادەی شێ و نزمبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما سبەی شەو تا کاتەکانی بەرەبەیانی سێشەمە 25ی نیسانی 2023 ئەگەری دروستبوونی تەمومژ دەبێت بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەکاندا".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan